٢١ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٩:٥٣
زەریف و مادۆرۆ دیداریان کرد

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی شەممە بە کاتی خۆجێی لە کاراکاس دیداری کرد لە گەڵ "نیکۆلاس مادۆرۆ"ی سەرۆک کۆماری ڤەنیزۆئیلا.

(ABNA24.com) بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "زەریف" و مادۆرۆ" لەو دیدارەدا سەبارەت بە ڕەهەندە جۆربەجۆرەکانی پێوەندیی دوولایەنە و پرس و بابەتی دیکەی دڵخوازی دوو ولایەن بیر و ڕایان گۆڕییەوە.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پێش ئەو دیدارە لەگەڵ "دێلسی ڕۆدریگێز" Delcy Rodríguez، جێگری سەرۆک کۆماری ڤەنیزۆئیلا دیدار و وتووێژی کردبوو.

زەریف سەر لە بەیانی شەممە بە کاتی خۆجێی بە مەبەستی بەشداری لە  کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەی بزووتنەوەی بێ لایەنەکان لە نیۆیۆرک  گەیشتە کاراکاس.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو کۆبوونەوەیەدا راشکاواونە رایگەیاند: شەپۆلی نوێی یەکلایەنەخوازییەکانی ئەمریکا نالەبارترین کێشەیەکە کە ئێستا هەموان بە لەونێک بەرەوڕووی بوونەتەوە.

زەریف وتیشی کە ئەو کێشە  گەورەیە خەریکی لاواز کردنی دەسەڵاتدارێتیی یاسا لە سەرانسەری جیهانە و بە شێوازی جۆر بەجۆر ئاشتی و ئاسایشی لە هەموو جیهان خستۆتە مەترسییەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەو کۆبوونەوەیەدا، لەگەڵ هاوتایانی خۆی دیداری دوولایەنە و ناوچەییشی دەبێ.

زەریف پاش ڤەنیزۆئیلا بە مەبەستی دیداری دوو لایەنە لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای نیکاراگۆڤا و بولیڤیا سەردانی ئەم دوو وڵاتەی ئەمریکای باشوور دەکات.



/129